http://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

 چـاو مــه‌ســتـه‌ ده‌ هــه‌سـتــه‌ بــێــره‌ لام خــونـچـه‌ گـوڵـــم
مــــاچــم بــده‌یــه‌ بــمــدوێــنـه‌ مـــه‌شـــکــێــنــــه‌ دڵـــــــــم
لـــه‌م ده‌فـــری مــه‌یـــه‌ت کــــــاسه‌یـــه‌کـــم بـــۆ تـــێـــکـــه‌
تـــــــا نـــه‌بــــوه‌ بــــه‌ ده‌فــــر و کــــاســـه‌ و گــۆزه‌ گـــڵـــــم





این کهنه رباط را که عالم نام است
و آرامگه ابلق صبح و شام است
بزمی است که وامانده‌ی صد جمشید است
گوری است که خوابگاه صد بهرام است
(خیام)

ئه‌م کۆنه سه‌راپه‌رده که دنیای ناوه
شایی له به‌رێک، شینه له پێنسه‌د لاوه
ئه‌م خوانچه‌یه به‌رماوی هه‌زار جه‌مشیده
گۆڕه و گه‌لێ بارامی تیا نێژراوه
(مامۆستا هه‌ژار)

ئه‌م سه‌را کۆنه‌ی ناوی جیهانه
له ‌سه‌ر ڕێی گه‌شتی شه‌و و ڕۆژمانه
به‌زمێکه له سه‌د جه‌مشید جێ ماوه
سه‌د به‌هرام هات و چوو له‌م وێرانه
(مامۆستا گۆران)

ئه‌م که‌لاوه‌یه که دنیای نامه
ئارامگاهی به‌یانی و شامه
به‌زمێکه له سه‌د جه‌مشید جێ ماوه
قه‌سرێکه ته‌کیه‌ی سێ‌سه‌د به‌هرامه
(شێخ سه‌لام)





خه یام
ئەگەر بێ دینم گەر بێ ئیمانم
ئەگەر سەرخۆشی مەیخانەکانم

هەر کەس بە ڕەنگێ لە من تێ ئەگا
منیش هەر ئەوەم کە خۆم ئەیزانم





Writing at: 9 / 12 / 1390برچسب:خه یام,شێعر کوردی,چوارینەی حکیم عمر خەییام,Time: By: محمد پیش بینی| |


حه‌کیم غیاسه‌دین ئه‌بولفه‌تح عومه‌ر بن ئیبراهیم خه‌ییام نه‌یشابووری ‌ ساڵی439ی کۆچی هاته‌ سه‌ر دونیا وپاش78ساڵ ژیان ساڵی517ی کۆچی له‌ نه‌یشابوور ماڵاوایی له‌گه‌ڵ ئه‌م جیهانه‌ کرد. به‌ پێی ڕاپۆری به‌شی ناوه‌ندی هه‌واڵ،وریایی و ئاوه‌زی باڵا و ‌ توانای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی خه‌ییام له‌ تافی تازه‌ لاویدا ئه‌وی گه‌یاندۆته‌ پله...‌ به‌رزه‌کانی زانستی جۆربه‌جۆری وه‌ک،فه‌لسه‌فه‌،ئه‌ستێره‌ناسی،پزیشکی،مۆسیقا،ئه‌ندازیاری،جه‌بروئه‌ده‌بیات. خه‌ییام به‌ دوو زمانی فارسی و عه‌ره‌بی شێعری ده‌گوت و له‌ باره‌ی زانسته‌ جۆربه‌جۆره‌کانه‌وه‌ گه‌لێ کتێبی به‌نرخی نووسیوه‌ که‌ له‌ کاتی خۆیدا ناوبانگیان ده‌رکردووه‌. ژیانی خه‌ییام هاوکات بوو له‌گه‌ڵ‌ سه‌رده‌می پاشایه‌تی سه‌لجوقییه‌کان. خه‌ییام گه‌لێ به‌رهه‌می به‌نرخی له‌ بواری جۆربه‌جۆری زانستی دا هه‌یه‌. نامیلکه‌یه‌ک له‌مه‌ڕجه‌بروبه‌رنگاربوونه‌وه‌،نامیلکه‌یه‌ک له‌مه‌ڕگشتییاتی ئه‌لمه‌وجوود،نه‌ورۆزنامه‌و نامیلکه‌یه‌ک له‌مه‌ڕسرووشتیات له‌ گرینگترین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م حه‌کیمه‌ مه‌زنه‌یه‌. هه‌موو ساڵێک له‌ ڕۆژی28ی گوڵان له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌تایبه‌ت له‌ ته‌نیشت گڵکۆکه‌ی له‌ نه‌یشابوور ئاهه‌نگێ بۆ‌ ڕێزنان له‌و که‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ.


Writing at: 8 / 11 / 1390برچسب:Xayam خه یام ,چوارینەی حکیم عمر خەییام,Time: By: محمد پیش بینی| |


ئه‌و ڕۆژه‌ خودا سانی گیانی ڕانا
ده‌یزانی به‌ کرده‌وه‌م، خودایه‌ و زانا
هه‌ر خۆیه‌تی دایناوه‌ هه‌ڵه‌ و سه‌رپێچم
سووتانی جه‌هه‌نده‌می له‌به‌رچی دانا!؟



له م جه غزه که شوێنی هاتوچۆی هه موانە
بێ ژێر و سەره و دوور له پوان و سوانه
کێزانی له کوێوه هاتووه و کێوه ده چێ
هۆزان و نەزان وەک یەکه : سەرگه ردانه !

 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:چوارینەی حکیم عمر خەییام, شێعر,Time: By: محمد پیش بینی| |


 

تیرێژ که‌ به‌ ڕۆژ و پێل به‌ ده‌ریا دریا
له‌و ڕۆژه‌وه‌ گوڵ پێکه‌نی، بولبول گریا
خوا نووسی له‌ چاره‌ی ڕه‌شی ئێمه‌ش به‌شمان
ژینێکی هه‌ژاری پڕ له‌ خۆزیا و بریا


بیستوومه‌ به‌هه‌شتێ هه‌یه‌ حۆری تێدا
ڕووباری شه‌ڕابی پاکی ده‌ڕوا پێدا
من لێره‌ مه‌ی و یارێ په‌یاکه‌م چ ده‌بێ؟
ده‌سکه‌وته‌که‌ هه‌ر یه‌کن به‌ هه‌ر دووک ڕێدا


گریا گولێ بۆ گوڵاو سه‌ر ئاگر نریا
ئه‌م بۆن و به‌رامه‌یه‌م نه‌بووبا بریا
نرخی هونه‌ر و جوانی یه‌ ده‌یبا گه‌ردوون
کێ پێکه‌نی جارێکی، هه‌زار جار گریا


بێهووده‌یه‌ بیر و خه‌م، دڵت خۆش که‌ برا
پرسیار نه‌کرا، به‌شت درا هه‌رچی درا
تۆ هێشته‌ نه‌هاتوویه‌ جیهان ڕۆژی به‌رێ
ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌بوو بچیته‌ ده‌ر، دیاری کرا


به‌س هه‌ڵ بخولێ به‌ ده‌وری پیس و پاکا
تا که‌نگێ به‌ شوین هه‌موو خراپ و چاکا
گه‌ر زه‌مزه‌می، یان دای بنێ ئاوی ژیانی
ناچاری ده‌بێ ڕۆچی به‌ سینه‌ی خاکا


مردن چییه‌؟ که‌س تێ نه‌گه‌یی تا وێستا
ته‌وڕات و زه‌بوور، تا ده‌گه‌یه‌ ئاوێستا
زۆر که‌س له‌ ژیان دواوه‌ زانایانه‌
بۆ باسی مه‌رگ گێل و نه‌زان ڕاوێستا


Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:حکیم عمر خەییام,شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


صفحه قبل 1 صفحه بعد

About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری
ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه‌
عـــه‌رز كـــه‌ر وه‌ لـــه‌یـــلا وه‌ صـــه‌د خـــامـــه‌وه‌
چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری
دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێور
وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس
«کوردستانی از زیباترین کلمات»
جــــــاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو
روژین پیش بینی
چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به‌ عیشوه‌ خۆی نواند
کولکه زێرینه
کولکه زێرینه
نه‌ورۆز
نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد
هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان
دڵى وام ناوێ
عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا
بوکه باغانه
لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە
و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
Abdulla Pashew
خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە
لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە
چـاو مــه‌ســتـه‌ ده‌ هــه‌سـتــه‌ بــێــره‌ لام خــونـچـه‌ گـوڵـــم
سازی ئاواره‌
خانمه‌ موزیكژه‌نی كورد تارا جاف
مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره
شێرکۆ بێکه‌س
خۆزگه‌ باران ده‌يزانی، باڵنده‌ كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە.
هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی
وەفایی
شعر پاییز
این کهنه رباط را که عالم نام است
شه‌وگاری ته‌نیایی
کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ...
چاوه‌که‌م زانیوته‌ بۆچی خه‌و له‌ چاوم ناکه‌وێ
هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە
جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین
دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له‌ عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت
خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..!
ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان
زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا
گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه
هەڵبەستی دەروون
Daily Links
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**